+9647701981908
ســـەرەتـــا
ئـايـنى
قورئانى پيرۆز
فه‌رمووده
هه‌مه‌ڕه‌نگ
ســروود
وێنه‌ى ئايينى
كۆمپيوته‌ر و ئينته‌رنێت
پرۆگرام
فێركارى
يــارى
زانستى
وێنه
ڤيديۆكان
مۆبایل
پرۆگرامی مۆبایل
یاری مۆبایل
موضوعات (پششت شاشه
كتێبخانه
كتێبى ئايينى
كتێبى زانستى
گـشـتــى
وەرزش
زانيارى وه‌رزشى
ڤيديۆى وه‌رزشى
وێنه‌ى وه‌رزشى
لـيـنك
وێنەکان
ڤیدیۆ
...زيـاتر
فــايــل
بوون به ئه‌ندام
Lecture
چـاتى ماڵپه‌ڕ
زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان
ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه بتوانیت هه‌ر ئێستا واز له جگه‌ره‌كێشان بێنیت، به تایبه‌تی كه ده‌زانیت جگه‌ره‌كێشان چه‌ند كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی هاوسه‌رێتیت. بۆ نموونه به‌م دواییه، ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره‌كێشان سه‌ره‌ڕای خراپیه‌كانی له‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی سێكسی، هه‌وه‌سی سێكسیش كه‌مده‌كاته‌وه (ئه‌مه به پێی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی ئه‌ریزۆنا). هه‌رگیز جگه‌ره مه‌كه به ئه‌ندامی سێیه‌م (ئه‌ندامێكی خراپ) له په‌یوه‌ندی هاوسهرێتیتدا. هه‌وڵ بده وازبێنی له جگه‌ره‌ی پاش سێكسكردن كه ئه‌گه‌ر كه‌م ئه‌گه‌ر زۆر چێژی لێ وه‌ربگریت، كه‌واته ده فه‌رموو چیتر جگه‌ره مه‌كێشه مادام چێژ به لاته‌وه گرنگه، تاكو چێژی سێكسیت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت كه خۆشترین چێژه له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا. ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی پیاو له هه‌ر ئاستێكدا، هه‌روه‌ها توانای منداڵبوون كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها جگه‌ره، جگه له‌وه‌ی كه هه‌وه‌سی سێكسی كه‌مده‌كاته‌وه، قه‌ناعه‌تی سێكسیش كه‌مده‌كاته‌وه هه‌تا له‌و پیاوانه‌ی كه له ته‌مه‌نی بیسته‌كان و سییهكاندان. كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگه‌ره‌كێشه‌كان خه‌مڵێنراوه به كه‌متر له شه‌ش جار له مانگێكدا، له‌و كاته‌ی كه ژماره‌ی كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگهرهنهكێشهكاندا دوو ئه‌وه‌نده‌یه (پتر له ده جار له مانگێكدا)، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یه به تایبه‌تی له‌و هاوسه‌رانه‌ی كه منداڵیان ده‌وێت. جگه‌ره ئه‌نجامدانی سێكس و گه‌یشتن به ئۆرگازم كز ده‌كات و كه‌میده‌كاته‌وه. ئه‌نجامدان و گه‌یشتن به ئۆرگازم Sexual performance پتره له ته‌نها جووتبوون، گه‌لێك ده‌زگای (كۆئه‌ندامی) له‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه توانای پیاو بۆ سێكسكردن كه‌مبوه‌وه، ئه‌وا هه‌وه‌سی سێكسیشی به گشتی كه‌مده‌بێته‌وه. له‌و كاته‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی و شێوانی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن، ئه‌وا كۆی مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته شڵه‌ژان له قه‌ناعه‌تی سێكسی‌دا. ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی سێكسی به ده خاڵ بخه‌مڵێنین: جگه‌ره‌نه‌كێشه‌كان به تێكڕایی ده‌كه‌ونه ژماره 8.7 و جگه‌ره‌كێشه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژماره 5.2 ، ئه‌مه‌ش به بێ هیچ گومانێكی زانستی. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه و گومانی تێدا نییه كه ئه‌و پیاوه‌ی واز له جگه‌ره‌كێشان دینێ، ئه‌وا زوو ده‌رك به‌وه ده‌كات كه كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردنی زیاتر ده‌بن و قه‌ناعه‌تی سێكسیشی باشتر و زیاتر ده‌بێت.
online
ئاماده‌بوانى سه‌رهێڵ
ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان
Click to set custom HTML
له‌م مالپه‌ره بگهرى
Loading...