ئهگهرنهخۆشی دڵت هه‌یه ئه‌وا قه‌یسی بخۆ
میوه‌ی قه‌یسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌یه‌و هاوكاری پاراستنی دڵ دهكاتو مه‌ترسی تووشبوون بهخورپهی دڵیش كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه، قه‌یسی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و دڵ هه‌یه‌و ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها مه‌ترسی تووشبوون بهخورپهی دڵیش كه‌مده‌كاته‌وه زۆر به‌سوودیشه بۆ هاوسه‌نگكردنی لێدانی دڵ.
لێكۆڵه‌ره‌وان سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندییهكانی قه‌یسی ئاشكرایانكردووه، قه‌یسی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌پارێزێت به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند یاریده‌ده‌رێك له‌ناویدا، بۆ نموونه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو (پۆتاسیۆم) له‌ناو قه‌یسیدا هه‌یه‌و ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌ناویدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هاوسه‌نگ‌و ڕێكوپێكه، قه‌یسی (ئهنتیئۆكسیدی) له‌ناودایه‌و كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر فشاره‌كانی خوێن هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه شێوازی خواردن تێكده‌چێت، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، پێویسته مرۆڤه‌كان ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (3 بۆ 5) دانه قه‌یسی بخۆن، له‌هه‌مانكاتدا قه‌یسی سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌كی باشه بۆ مرۆڤه‌كان.
به‌هۆی هه‌بوونی ماده‌ی (بیتۆكارۆتین) له‌ناویدا، قه‌یسی سوودێكی باشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی چاو، هه‌روه‌ها ڕیخۆڵه‌كان نهرمدهكاتهوه، بۆیه پێویسته ڕۆژانه گرنگی به‌خواردنی قه‌یسی بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شێكی باش‌و ته‌ندروستتان هه‌بێت، به‌ڵام نابێت شێوازی خواردنه‌كه‌ی گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و زۆر بیخۆن، چونكه بیرتان نه‌چێت هه‌موو میوه‌و خواردنێك زیاد له‌پێویست بخورێت، له‌جێگه‌ی سوودگه‌یاندن زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌م مالپه‌ره بگهرى |
Loading...